Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:14

سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ شاری جنێڤی وڵاتی سویسرا، جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له‌گه‌ڵ تیدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناسراو به‌ ده‌بڵیو ئێچ ئۆ كۆبووه‌وه.
 دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئینفانتینۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌بێت وه‌رزشوانانی به‌شداربوو ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبدرێت، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ بكوترێن كه‌ له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا نزیكن به‌ تایبه‌تی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
 سه‌رۆكی فیفا ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا كۆمه‌ڵێ پێشبڕكێی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ نێویشیان خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو سازده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ ڕووداوێكی وه‌رزشی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه‌دا ده‌بێت ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستی وه‌رزشوانان و هانده‌ران بكرێت و ئه‌وانیش له‌ پێدانی ڤاكسین بێبه‌ش نه‌كرێن، سه‌باره‌ت به‌ مۆندیالی دووهه‌زارو بیستودووی قه‌ته‌ریش.
 ئینفانتینۆ گوتی، من دڵنیام له‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زارو بیستودووی قه‌ته‌ر به‌ هاوشێوه‌ی مۆندیاله‌كانی دیكه‌ سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌موو جیهان له‌یه‌ك شوێن كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ بۆنه‌یه‌كی خۆش و دڵڕفێن بۆ كۆتاییهێنان به‌و بارودۆخه‌ سه‌خت و ناهه‌مواره‌ی كه‌ نزیكه‌ی‌ ساڵێكه‌ وڵاتانی جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیكه‌وتوونه‌.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.