Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن به‌ براوه‌بوونی به‌سه‌ر هۆفنهایم چواره‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ک به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو له‌ هه‌فته‌ی نۆزده‌می خوله‌كه‌دا، به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی هۆفنهایمی میوانی برده‌وه.
 له‌ خوله‌كی سی و دوودا، یاریزان جیرۆم بواتینگ سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ بایرن به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دواتر تۆماس مۆله‌ر تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی چلوسێ كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر هێرشبه‌ری كڕواتی ئه‌ندرێج كراماریچ گۆڵێكی بۆ هۆفنهایم به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌ سوودی یانه‌ی باڤاری ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان یاریزان سێرجی گنابری ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی له‌ خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هۆفنهایمیش به‌ بیستودوو خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.