Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:22

کۆمپانیای نەوتی باکوور هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ماڵه‌ کورده‌کانی گه‌ره‌کی عه‌ره‌فه‌ ده‌کات که‌ خانووه‌کان چۆڵ بکه‌ن

کوردستان TV
#7 #9
100%

بۆ جارێكی دیكه‌ كۆمپانیای نەوتی باكوور به‌ هاوكاری ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 280 ماڵی كورد ده‌كات كه‌ نیشته‌جێ گه‌ره‌كی عەرەفەی ئه‌م شاره‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ خانووه‌كانیان چۆڵبكەن.

شایه‌نی باسه‌ لە دوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە ئیداره‌ی سه‌پێنداروی كه‌ركووك بە بیانووی جۆراوجۆر هەڕەشە لە دانیشتووانی گەڕەکی (عەرەفەی ده‌كات، کە لە دوای ساڵی 2003وە  280 ماڵە کوردی تێدا نیشتەجێیە.

نووری هادی له‌ دانیشوانی گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه‌ دوای ئازادكردنی به‌ كافه‌له‌تی پێنج ملیۆنی به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هێزێكی بنكەی پۆلیسی عەرەفە هاتنه‌ سه‌ر ماڵمان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆمپانیای باكووی ده‌بێت خانووه‌كان چۆڵ بكه‌ن، گوتیشی: من له‌ 2003ه‌وه‌ گه‌راومه‌ته‌وه‌ كه‌ركووك لێره‌ نیشته‌جێم بۆ چۆڵ بكه‌م بۆ كوێ بچم، ئیداره‌ی سه‌پێنداروی كه‌ركووك، نیازی وایه‌ عه‌ره‌ب و توركمان لێره‌ نیشته‌جێ بكات، رێژه‌ی كورد كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ ته‌عریبی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس.

مام نوری یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفە، له‌ لێدوانی بۆ كوردستان تیڤی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکەیان، گوتی: ئێمە لە 2003وە لێرە دانیشتووین سه‌رووی 260 ماڵین، هەر رۆژەو بە بیانووێک هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك دێنه‌ سه‌رمان و چەند کەسێکمان لێ دەستگیر دەکەن و دەمانبەن و بەڵێننامەمان پێ پڕدەکەنەوە ئەگەر دەرنەچین دەبێت زیندانی بکرێین.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ عەلی فەهمی، رایگه‌یاند: ئێمە لە ساڵانی 1970 بۆ 1980 لەلایەن حزبی بەعسەوە لە كەركوك دەركراوین، دوای روخانی رژێم گەڕاینەوە كەركووك ئێستاش ئیداره‌ی سه‌پێنداروی كه‌ركووك  دێنە سەرمان و داوای چۆڵكردنمان لێدەكەن گوتیشی: ئێمه‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ شك نابه‌م بۆ كوێ بچم، ئێستاش من ئاماده‌ خانووه‌كه‌ چۆڵ بكه‌م، به‌ڵام شوێنێکمان بۆ دابین بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.