Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:27

تیروپشکی یارییه‌کانی قۆناغی 16 ى جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

کوردستان TV
100%


به‌ ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، هه‌شت یانه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، تیروپشكی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاكێشرا.
 له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی بارسێلۆنای خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ بیستونۆ نازناو كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرانادا، یانه‌ی ڕیال بێتیسیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی لیڤانتی یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیاریال ده‌كات و هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌لمیریاو سیڤیلیه‌ش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
 یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا له‌ ڕۆژانی دوو و سێ و چواری مانگی داهاتوو به‌ یه‌ك گه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایش به‌ دوو گه‌ڕی چوون و هاتن له‌ ڕۆژانی نۆ و ده‌ی شوبات و دوو و سێی ئاداری داهاتوو سازده‌كرێت.
 له‌ هه‌ژده‌ی نیسانیش یاری كۆتایی جامه‌كه‌‌‌ له‌ یاریگای لاكارتوخا له‌ شاری سیڤیلیه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.