بابەکر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق، رایگهیاند: پێشمەرگە نەک هەر هەرێمی کوردستان بەڵکو بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی لە دەستی داعش پاراستووە.
فەریق بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، به ماڵپهری (باسنیوز)ی ڕایگەیاندووه: ئێران چەند سندوقە فیشەکێکی بۆ پێشمەرگە لە شەڕی داعش ناردووە، ماڵیان ئاوابێت، بەڵام ناکرێ ئەو چەند سندوقە فیشەکە هەموو رۆژ بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی باس بکەنەوە، بەرامبەر بەوە هاوپەیمانان ملیۆنان ئەوەندە هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە و هیچ رۆژێک باسی ناکەن.
گوتیشی: هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەراورد بە چەند سندوقە فیشەکێک ناکرێ، لەگەڵ ئەوەش یەکجاریش هاوپەیمانان ئەوەی بە منەت بەسەر پێشمەرگە و خەڵکی کوردستاندا نەفرۆشتووەتەوە، لەبەرئەوە ناکرێ بەو هاوکاریکردنێکی وەها بە چەند سندوقە فیشەکێک مێژوو بشێوێنرێت و چەواشەی ڕای گشتی بکرێت، چونکە ئەوە روونە کە بە بەبێ شەڕی مەیدانی پێشمەرگە هیچ هێزێک نەیدەتوانی بەر لە فراوانخوازی داعش بگرێت لە ناوچەکە کە ئەگەر ڕێگری لێنەکرایە بەشێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەکو عێراق و سووریا دەکەوتە مەترسیەوە.
فەریق بابەکر زێباری دهڵێت: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە لە شەڕی داعش بە فیلم و قسەی سواو ناشرین نابێت، چونکە جیهان شایەدی ئەو مێژووەیە کە هێزی پێشمەرگە بە نەخشە و ڕابەرایەتیکردنی مەیدانی سەرۆک بارزانی ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، ئەو بابەتانەی بە فیلم و بەیاننامە لەسەر ئەو بابەتە لێرەو لەوێ بڵاودەبنەوە تەنیا بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتیە و لە حەقیقەدا هیچ شوێنێکیان نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.