له ده‌ستپێكی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانت جێرمان به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مۆنبیلیه‌ی میوانی برده‌وه‌و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كانیشی به‌هێزتر كرد .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان له پاریس به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی نۆزده جۆناس ئۆملینی سویسری و یاریزانی مۆنبیلیه به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو میوانه‌كان به ده یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد .
له خوله‌كی سی و چوار كلیان مباپیی فه‌ره‌نسی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م له سوودی میوانداره‌كان تۆمار كرد ، له گێمی دووه‌م و ته‌نها له ماوه‌ی سێ خولهك یانه‌ی پاریس سانت جێرمان سێ گۆلی دیكه‌یان له رێگای یاریزانان نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و ماورۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی كلیان مباپێ تۆمار كرد‌و یاریش به چوار گۆلی خاوێن له سوودی یانه پاریسیه‌كه كۆتایی پێ هات و پاریس سانت جێرمان به چل‌و پێنج خال پارێزگاری له پله‌ی یهریزبهندی یانه‌كان كرد‌و یانه‌ی مۆنبیلیهش خاوه‌نی بیست و هه‌شت خاله‌و له پله‌ی یازده مایه‌وه .
پاریس سانت جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مۆنبیلیه تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.