Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:58

یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایه‌کی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریزانه‌كه‌ی سزاداو له‌ دوو یاری تیپه‌كه‌ی دووری خسته‌وه، دواتر ئیداره‌ی بارسا داواكاری بۆ پێداچوونه‌وه‌و سووككردنی سزاكه‌ی پێشكه‌شی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كرد، به‌ڵام دوای تاوتوێكردنی داواكاریه‌كه‌ لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ڕه‌تی كرده‌وه‌ سزای سه‌ر مێسی سووك بكات و سزاكه‌ی جێگیر كرد.
 به‌و هۆیه‌وه‌ كاپتنی بلاوگڕانا له‌ یاری به‌رامبه‌ر كۆرنیا له‌ قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا به‌شداری نه‌كردو شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ یاری به‌رامبه‌ر ئێلچی له‌ هه‌فته‌ی بیسته‌می لالیگا به‌شداری ناكات.
 دواتر چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر ڕایۆڤالیكانۆ له‌ قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.