Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:54

ئێران.. هاووڵاتییەک به‌هۆی پۆشینی جلی کوردی سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی سەقزی کە ڕۆژی دووی ڕێبەندان جلی کوردی لەبەر کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. 

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21 ى 1 ى 2021 ،  هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "عەتا(شەماڵ) ڕەحمانزادە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، عەتا ڕەحمانزادە لە پاش ئەوەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، بە جلی کوردییەوە چووبووە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز، دەستبەسەرکراوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوایان لە خەڵک کردبوو بۆ ئیدانە کردنی بێڕێزیی بێژەرێکی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران بە جلوبەرگی کوردی، ڕۆژی دووی ڕێبەندان بە جلی کوردییەوە لە شوێنە گشتییەکان ئامادە بن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.