Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

ئودێنێزی‌ و ئەتالانتا یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی دەیەمی خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەو وڵاتە، یانەی ئودێنێزێ‌ میوانداری یانەی ئەتالانتای كرد، لەئەنجامدا هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
 لە سەرەتای یاریەكەو بیستوسێ‌ چركە دوای فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان، ناوەڕاستكاری ئەرژەنتینی ڕۆبێرتۆ پێریێرا گۆڵێكی بۆ ئودێنێزێ‌ تۆماركرد، پاشان هێرشبەری كۆلۆمبی لویس موریێل گۆڵی بەرامبەری ئەتالانتای لە خولەكی چل وچوار بەدەستهێنا كە ئەمەش یازدەمین گۆڵی یاریزانەكە بوو لەم وەرزەی سێریا ئەی.
 دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم یەكسان بوونەش كۆی خاڵەكانی ئەتالانتا لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ سیی و سێ‌ خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی ئودێنێزێش لە پلەی پازدەمی ڕیزبەند گەیشتە حەڤدە خاڵ.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.