Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:34

چۆن چاره‌سه‌ری له‌ بیرچوونه‌وه‌ ده‌کرێت ؟

کوردستان TV
100%

له‌ بیرچوونه‌وه‌ ، له‌ ئه‌نجامی وونبوون و رۆیشتنی یاده‌وه‌رییه‌كان  یان  به‌هۆی نه‌بوونی توانست له‌ دووباره‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی یادگارییه‌كان رووده‌دات.

چاره‌سه‌ری  له‌بیرچوونه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی  پێویستن بۆ چاره‌سه‌ری له‌ بیرچوونه‌وه‌:

- ماسی زه‌یتی: ئه‌و ماسییانه‌ی ماده‌ی  ترشه‌له‌رۆكی زه‌یتیان ،  تێدایه‌ له‌ جۆری ئومیگا ، كه‌زۆر گرنگه‌ بۆ مێشك هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌و ماددانه‌ بخۆیت كه‌ خوارده‌مه‌نی ئومیگایان تێدایه‌ .

- زه‌یتی گوێز هیندی: زه‌یتی گوێز هیندی  جۆره‌ ته‌رشه‌لۆیه‌كی تێدایه‌ ، كه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ باشتر كردنی مێشك.

-هێلكه‌: هێلكه‌ ماده‌یه‌كی تێدایه‌ پێده‌ڵین،( كولین ) هاوكارێك باشه‌ ، بۆ دروستكردنی ، گه‌یاندنی ده‌مار ه‌كان كه‌ له‌ مێشك كار ده‌كات بۆیه‌ خواردنی زۆر گرنگه‌ بۆ مرۆڤ .

- ڤیتامین بی: ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ باشتر كردنی وه‌بیر هاتنه‌وه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا هاوكارێكی باشه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌  ده‌مار ه‌ گه‌ینه‌ره‌كان ئه‌و ڤیتامینه‌ش له‌ مۆز و سه‌وزه‌وات و فسۆلیا و گه‌نم دا هه‌یه‌ .

 -زه‌یتی گوڵی چیا: لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ، كه‌ له‌ ساڵی 2012 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بۆنی زه‌یتی گوڵی چیایی كاریگه‌ری زۆر هه‌یه‌  بۆ وه‌بیر هێناوه‌ و خێرایی له‌  ته‌ركیز كردن  .

- زنجه‌فیل:  له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ك كه‌ له‌ ساڵی 2011 زنجه‌فیل چه‌ندین مادده‌ له‌ خۆ ده‌گرێت ، كه‌ یاده‌وه‌ری مرۆڤ ، به‌هێز ده‌كات ، به‌تایبه‌تی له‌لای ئافره‌تان به‌ڵام  شێواز و رێگاره‌كانی به‌كار هێنان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی یاده‌وه‌ری.

 رووه‌كی  گوێز: به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك  كه‌ له‌ ساڵی 2015 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ خواردنی رووه‌كی گوێز فاكته‌رێك باشه‌ به‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی یاده‌كان.

هه‌ندی رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ری له‌ بیر چوونه‌وه‌

-پارێزگاری كردن له‌ چالاكی ژیری: ئه‌نجامدانی چالاكی هۆشی و عقڵی وه‌كو یاری برینی ووشه‌كان ، فێربوون له‌سه‌ر ئامێری ژه‌نینن.، هوكارێك باشه‌ ، یاده‌وه‌ری مرۆڤ  به‌ هێز ده‌بێت.

تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ  مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی رێك: چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكارێكی باشه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌  له‌ خه‌مۆكی  و دڵه‌ راوكێ .

رێكخستن: رێكخستنی كات له‌ ژیانی رۆژانه‌دا هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ تووش نه‌ بوون به‌ له‌بیر چوونه‌وه‌.

خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی باش: تێر خه‌و بوون فاكته‌رێك باشه‌ بۆ وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی مرۆڤ.

ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌سته‌یی رۆژانه‌: پێویست مرۆڤ  له‌هه‌فته‌یه‌ك دا سه‌دو په‌نجا خووله‌ك وه‌رزش بكات ، وه‌كو رۆیشتن به‌ پێ  یان راكردن..

كۆنترۆڵكردن له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌ درێژخایه‌نه‌كان: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خاینیان هه‌یه‌ وه‌ك شه‌كره‌ ، فشاری خوێن .. ده‌بێ  رێنماییه‌كانی دكتۆر جێبه‌جێ بكه‌ن .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی – كامران

ژێده‌ر - ئه‌لموزوع

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.