Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:37

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی دکتۆر سوار جه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر سوار جه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی ده‌كات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی دكتۆر سوار جه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و مامۆستا له‌به‌شی جیۆلۆژی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین(دكتۆر سوار جه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین و سه‌رجه‌م مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژی زانست ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر سوار جه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

19ـی1ـی2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.