ماریۆ ماندزوكیچی كڕواتی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتوس پشكنینی پزیشكی له ڕیزی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان ئه‌نجامداو به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌كه ده‌كات.
ماندزوكیچ له ته‌موزی پارساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دوحه‌یلی قه‌ته‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نه‌كردبوو، بۆیه له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هاته ڕیزی رۆسۆنێری و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گرێبه‌سته‌كه بۆ وه‌رزێك درێژبكاته‌وه.
ماندزۆكیچی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له ساڵانی دووهه‌زاروپازده تا دووهه‌زاروبیست له ڕیزی یوڤێنتوس بوو، له سه‌ره‌تای پارساڵیش چووه ڕیزی یانه‌ی دوحه‌یلی قه‌ته‌ری، به‌ڵام له هاوینی ڕابردوو یانه قه‌ته‌ریه‌كه‌ی جێهێشت، پێشتریش ئه‌م هێرشبه‌ره له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڤۆڵڤسبۆرگ و بایرن میونشن و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری كردووه .
ماریۆ ماندزوکیچی کڕواتی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به میلانه‌وه کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.