Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:52

فیل نیڤیل ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئینگلته‌را ده‌ستی له‌ پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه

کوردستان TV
100%


فیل نیڤیل ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئینگلته‌را ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
 نیڤیلی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتدو ئێڤه‌رتۆن له‌ ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلته‌رای گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی خانمان، به‌ڵام بڕیاریدا ببێته‌ ڕاهێنه‌ری تیپی پیاوانی یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مه‌ریكی كه‌ دێڤید بێكهام ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئینگلته‌را خاوه‌نیه‌تی و كۆمه‌ڵێ یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاتانی جیهان له‌ یانه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن.
 یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نیڤیلی ته‌مه‌ن چلوچوار ساڵ ده‌ربڕیوه‌و بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌ویش ڕاهێنه‌رێكی كاتی بۆ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلته‌را له‌ یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ده‌ستنیشان ده‌كات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.