Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:51

کاسبکارێکی کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%


کاسبکارێکی کورد لە شاری بانە، بە دەستڕێژی هێزە چه‌كداره‌كانی ئێران لە ئوتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌دوێنێ دووشه‌ممه‌ 18 ى 1  ى 2021 ،  هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران لە سێ ڕێیانی "بوویین"ی بانە، دەستڕێژیان لە ئۆتۆَمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشت.

په‌یامنێری رێكخراوه‌كه‌ له‌شاری بانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئەو کاسبکارەی کوژراوە ناوی "یوسف فەتاحزادە" کوڕی مەحموود، تەمەنی  37  ساڵە و خەڵکی بانەیە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌: لە کاتێکدا کە یوسف لە گوندی "خۆریاوا" دەگەڕایەوە، هێزە چه‌كداره‌كانی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوە و هۆشداری، بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ، ئۆتۆمبێلی ناوبراویان داوەتە بەر گوللـە ئەمە لە کاتێکدابوو کە ئۆتۆمبێلی ناوبراو هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ یۆسف فەتاحزادە خێزاندار و باوکی دوو مناڵ بووە و تەرمەکەی ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەییوبی لە بانە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.