Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:54

ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نیوکاسل تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی نۆزده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا، ئارسناڵ به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیوكاسل یونایتد تۆماركرد.
 له‌ گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی گۆڵ تۆمار كردنیان ده‌دا به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو.
 له‌ گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا كوڕانی ئارسناڵ له‌ هه‌وڵی گۆڵ تۆماركردندا بوون، تا له‌ خوله‌كی په‌نجا یاریزان پێر ئیمیریك ئۆبامیانگ یه‌كه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، ده‌ خوله‌ك دواتر بۆكایۆ ساكا گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسناڵ تۆماركرد.
 له‌ خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتیش پێر ئیمیریك ئۆبامیانگ دووه‌م گۆڵی خۆیی و سێیه‌می ئارسناڵی به‌ده‌ست هێنا .
به‌م ئه‌نجامه‌ یاریه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئارسناڵ ته‌واو بوو و ئارسنال به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیستوحه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی دێت و نیوكاسل یونایتدیش به‌ نۆزده‌ خاڵ له‌ پله‌ی پازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.