بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد مستەفا محەمەد)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو(محەمەد مستەفا محەمەد) مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەرەوەکەتان و کەسوکار و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.