هونەرمەند مەزهەر سەعید رایگەیاند "لەكارێكی هونەری هاوبەشدا لەگەڵ كچە گۆرانبێژ نەورۆز ئیبڕاهیم، خەڵكی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، كە ماوەی دووساڵە نیشتەجێی كەمپی گەویلای باشووری كوردستانە، لە ناو سروشتی جوانی دەڤەری سیدەكان ، كلیپێكی نوێ گۆرانی یان بڵاو کردوتەوە .
مەزھەر سەعید گوتی كە سەرەتای بیرۆكەی دروست بوونی ئەم كلیپە دەگەڕێتەوە، بۆ چەند مانگێك لە مەوبەر، كە هەڵبەستووان سیماڤ عەفرینی هەڵەبستێكی بۆ ناردم لەسەر رەوشی عەفرین و كەركووك و شنگال، بڕیارماندا لەگەڵ ئەم كچە گۆرانیبێژە وەك دوێت گۆرانیەكە بڵێنەوە".
گووتیشی " كارەكانی کلیپەکە بە سپۆنسەری لەستۆدیۆ ئاخین كراوە، یەکەم کەنالی کوردستانیش کە کلیپەنوێ کەمان ناردوە بۆی بۆبڵاو کردنەوە کەناڵی کوردستان تیڤی یە ، دەشڵێ پەیامی ئێمە لەم ڤیدیۆ كلیپە ئەوەیە بە گەلەكەمان بڵێن لەگەڵ ئازارەكانتان ئەژین...
لای خۆیەوە کچە گۆرانی بێژ نەورۆز ئیبراھیم گوتی" دەربەدەری وھەستی نەتەوەیی وای کردوە بەردەوام بم لە گۆرانی گوتن وکارە ھونەریەکانم ، و
کچە گۆرانی بێژی کوردستانی ڕۆژ ئاوا نەورۆز ئیبراھیم دەڵێ خۆشحالە کە یەکەم بەرھەمی ھونەری ڤیدیۆو کلیپە لەگەل مەزھەر سەعید تۆمار دەکەن".
f
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.