ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16 ى 1 ى 2021 ، ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) لە پارێزگای کرماشان، پاش دەستبەسەرکردنی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی بێهۆشییهوه و دواتر گیانی له ده‌ست دا.
هه‌نگاو رایدهگهێنێت، دوێنێ هه‌ینی 15 ى 1 ى 2021 بەهمەن عوقابی تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی گوندی چەقاجەنگای سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان، کە بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی سپارد.
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی بە بنەماڵەی عوقابییان گوتووە، کوڕەکەیان بە هۆی خواردنی حەبی ترامادۆڵەوە چووتە ناو کۆما، بەڵام بنەماڵەی بەهمەن عوقابی ڕایانگەیاندبوو کە کوڕەکەیان تەنانەت جگەرەشی نەدەکێشا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عوقابی به هه‌نگاوی ڕا گه‌یاندووه، كه عێزەتووڵلا عوقابی، باوکی بەهمەن، سکاڵای لە دژی هێزەکانی ئاگاهی تۆمار کردووە، بەڵام هیچ بەدواداچوونێک نەکراوە و داواکاری گشتیی کرماشانیش تەنیا داوای دۆسیەی نەخۆشخانەکەی کردووە و هیچ جۆرە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەک لە هێزەکانی ئاگاهی نەکراوە.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه به‌همه‌ن عوقابی، له 14 ى 11 ى 2019 ، به تۆمه‌تی كوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک (هاوسەری پێشووی، مناڵەکەی و دایکی هاوسەری پێشووی) هەڵاتبوو و له 31 ى 12 ى 2020 یش له تاران دەستبەسەر کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.