Erbil 3°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:14

 چۆن پارێزگاری له‌ددانه‌کانت ده‌که‌یت ؟

کوردستان TV
100%

زۆرێك له‌ هاووڵاتیان حه‌ز ده‌كه‌ن زانیارییان، له‌سه‌ر ئامۆژگاری  و رێنمایی پزیشكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی رۆژانه‌ په‌یرِه‌وی بكه‌ن و پارێزگاری له‌ ته‌ندورستی خۆیان بكه‌ن و ببنه‌ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز كه‌  توانای به‌رگه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك و بگرن.

جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی پزیشكی كارێكی ئه‌سته‌م نییه‌ به‌تایبه‌تی  خواردن و خواردنه‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌تا ئه‌سته‌م بێت به‌ تایبه‌تی جگه‌ره‌ كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ ، به‌ڵام  به‌ خۆراگری و به‌ پێی كات ده‌توانی كۆنتڕۆڵی سه‌ر ده‌روونی خۆت بكه‌یت.

پارێزگاریكردن له‌ ددانه‌كانت ، زۆر گرنگه‌ ده‌بێ هه‌موو مرۆڤێك گرنگی پێبدات ، چونكه‌ ده‌م چه‌ندین میكرۆبی زیان به‌ خشی بۆ ددان تێدایه‌ كه‌ له‌ كۆتایدا تووشی ئازار ده‌بێت.

لێره‌دا باس له‌ هه‌ندێ رێنمایی پزیشكی ،ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاره‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ ددانه‌كانت:

1-گرنگی به‌ پاككردنه‌وه‌و شووشتنی  ددانت بده‌

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوشتنی ددانه‌كانت فه‌رامۆش مه‌كه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌مت ناخۆش نه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ كاتی به‌یانیان و له‌پێش خه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی نێو ده‌مت ، له‌ هه‌موو میكرۆبێكی زیان به‌خش دوور بیت.

2-به‌كارهێنانی هه‌ویری  به‌هێز ، كه‌ماده‌ی فلوراید یای تێدابێت

ئه‌م جۆره‌ هه‌ویره‌ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت ، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا ددان له‌ كلۆر بوون ده‌پارێزێت.

3- پارێزگاری له‌ شوشتنی ده‌مت بكه‌

شوشتنی ده‌م ، رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت ،له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشیاتی ناو ده‌م ،له‌هه‌مان كاتدا ددانه‌كانت جوان و پاراو ده‌بێت.

4- دووربكه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و ترشیات

خواردنی شیرنی زۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نام ده‌مت ، ترشیانی لێدبكه‌وێته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا  زیان به‌ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت  خواردنی خوراده‌مه‌نی ترش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ددانه‌كانت كلۆر بێت.

5- خواردنی ئاو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام

خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ رێژیه‌كی زۆر له‌ دوای هه‌ر ژمێكی خواردن،ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی له‌ ناو ده‌مه‌ت دا نه‌مێنێت .

6- به‌كار هێنانی داوی ددان

زۆر جار خوارده‌مه‌نی ، له‌ نێوان ددانه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و گیر ده‌بێت ، له‌ رێگه‌ی به‌ كار هێنانی داوی ددان ده‌توانی خواردنه‌كه‌ ده‌ربهێنێت و پاكی بكه‌یته‌وه‌.

7- به‌ شێوه‌ی كاتێكی دیاركراو سه‌ردانی پزیشك بكه‌

پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێك  ،به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌  دوو جار سه‌ردانی  پزیشك بكه‌یت ، بۆ ئه‌وی پشكنین  بۆ ددانه‌كانت  بكات ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ ددانه‌كانت هه‌بێت چاره‌سه‌ری بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / كامه‌ران

ژێده‌ر / https://www.dal4you.com/

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.