بهرپرسێكی ئێران رایگهیاند: ئەگەر بێت و هەناردەی وڵاتەکەیان بۆ عێراق نەبوایە، ئەوە کاریگەریی و لێکەوتەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەریان چەند قاتی ئێستا دەبوو.
ئێران پلان دادهنێت ههناردهى وڵاتهكهى بۆ عێراق ده ئهوهندهى ئێستا زیادبكات، بهرپرسێكى باڵاى ئهو وڵاتهش ڕایدهگهیهنێت، "هەناردەی کاڵاو شمەکی ئێرانى بۆ عێراق لەئێستادا ده ملیار دۆلارە.
موحسین ڕیزائی ئەمینداری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەکاتی ڕێوڕەسمی چلەی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە ڕایگەیاند: هەناردەی کاڵاو شمەکی ئێرانى بۆ عێراق لەئێستادا ده ملیار دۆلارە، بەڵام ئەگەربێت و بواری بازرگانی بەهێز لەهەردوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بڕەخسێنرێت، ئەوە دەکرێت هەناردەی ئێران بۆ عێراق بۆ ده ئەوەندەی ئێستا بەرزبکرێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە لەبارەی گرنگی هەناردەی ئێران بۆ عێراق وتویەتی، ئەگەر بێت و هەناردەی وڵاتەکەیان بۆ عێراق نەبوایە، ئەوە کاریگەریی و لێکەوتەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەریان چەند قاتی ئێستا دەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.