پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی چوار كه‌سی ڕاگه‌یاند .
ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كه بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.
ڕائید هۆگر عه‌زیز ، گوتهبێژۆی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی ، تۆمەتباران لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست گیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
وتیشی تۆمه‌تباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەرەكان، راِگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.




دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.