Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:24

ڤیدیۆ.. میره‌ خه‌و‌تووه‌که‌ی سعوودیه‌ دوای 15ساڵ له‌ بێهۆشبوون په‌نجه‌کانی ده‌جووڵێنێ

کوردستان TV
100%

گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی نوێی میره‌ خه‌وتووه‌كه‌ی سعوودیه‌ بڵاوكراویه‌وه‌ كه‌ گوێبیستی رێنماییه‌كانی پزیشك ده‌بێت.

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیان ده‌ستاو ده‌ست پێكردووه‌ كه‌ تیایدا وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ، میری سعوودی ناسراو‌ به‌ میره‌ خه‌وتووه‌كه‌، گوێبیستی رێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه‌ی بووه‌، كه‌ماوه‌ی 15 ساڵه‌ تووشی بێهۆشبوون ببۆوه‌.

له‌گرته‌كه‌دا كه‌ كاته‌كه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ میر وه‌لید په‌نجه‌كانی جووڵاندووه‌و وه‌ڵامی رێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ میر وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ، له‌ساڵی 2005  له‌میانه‌ی خوێندنی له‌ كۆلیژی سه‌ربازی، تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بۆوه‌و له‌وكاته‌وه‌ تووشی بێهۆشبوون ببوو و به‌میره‌ خه‌وتووه‌كه‌ ناسرابوو.

شایانی باسه‌ زۆرجاریش خه‌ڵك ده‌پرسن ئایا مردنه‌كه‌ی وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵاڵ، میری سعوودیه‌ راسته‌ ،یان ده‌نگۆیه‌ .

بۆ گرته‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه‌ ..

https://twitter.com/i/status/1345141294847418372

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.