Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:27

15 حاڵه‌تی کۆڕۆنای نوێ له‌ تورکیا تۆمارکران

توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رتانیا ڕاگرت
کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ڕایگه‌یاند: ئەو ڤایرۆسە بازدراوەی لە بەریتانیا سەریھەڵداوە، لە 15 کەس دەستنیشانکراوە کە لەو وڵاتەوە ھاتوونەتە تورکیا.

فەخرەددین کۆجا ڕاشیگه‌یاند: بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی ھاتن لە بەریتانیاوە بۆ نێو وڵاتەکەمان بە تەواوی راگیراون.

ئه‌و ڕاگه‌ێندراوه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆڕڕۆنای نوێ له‌ توركیا تۆمار كراون.

له‌باره‌ی به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كوه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌: ئەو کەسانە و کەسانی دەوروبەری ئەو کەسانەیش کەرەنتین کراون، دۆخە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.