له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی كریستاڵ پالاس میوانداری یانه‌ی لیسته‌رسیتی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له گێمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی گۆڵی یه‌كتر ببڕن و ئه‌م گێمه به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاوههشتیشدا، هێرشبه‌ری كۆت دیڤواری، ویلفرید زاها ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ كریستاڵ پالاس تۆماركرد، پاشان یاریزان هارڤی بارنێس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری لیسته‌رسیتی له خوله‌كی هه‌شتاوسێ به لێدانێكی به‌هێز له‌سه‌ر هێڵی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیسته‌رسیتی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی كریستاڵ پالاسیش له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته نۆزده خاڵ .
کریستاڵ پاڵاس و لیسته‌رسیتی یه‌کسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.