له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانی بووه‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له گێمی یه‌كه‌مدا چێڵسی به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ئۆلیڤێ جیرۆدی فه‌ڕه‌نسی له خوله‌كی سیی و چوار به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م و له ده‌ره‌نجامی چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی ئه‌ستۆن ڤیلا بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و له خوله‌كی په‌نجادا، هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی ئه‌نوه‌ر غازی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ستۆن ڤیلا كه دوو یاری دواخروی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیستوشه‌ش خاڵ، چێڵسیش له دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
چێڵسی و ئه‌ستۆن ڤێلا یه‌کسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.