پۆلیس و پاسەوانى سنورى تورکیا 124 کۆچبەر لەدەریاى ئیجەدا ڕزگاردەکەن کە بەشێک لهو هاوڵاتیانه عێراقین.
دەزگاى لوتکه بۆ كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه ، كه هێزەکانى پاسەوانى سنورى تورکیا لەدەریاى ئیجەدا 124 کۆچبەریان رزگارکردوە کە لەلایەن پۆلیسى سنورى یۆنانەوە گەڕێنرابونەوە بۆ سنورى دەریاى تورکیا.
ڕاشیدهگهیهنن، ئەو کۆچبەرانەى کە ڕزگارکراون 57 عێراقى ، 51 سوری ، 12) ئێرانى ، 4 کۆچبەریشیان ئەفغانى بوون.
دهزگای لوتكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كه لەگەڵ ئەوکۆچبەرانەشدا سێ کەس بەگومانى قاچاخچێتى دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.