Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:08

ڕووسیا سەدان سەرباز و زرێپۆشی ڕەوانەی سوریا کرد

کوردستان TV
100%

سوپای رووسیا لە بنکەی ئاسمانیی حمێمیمەوە سنووری کارگێڕی پارێزگای لازقییە رۆژئاوای سووریا لە رێگای فڕۆکەی بارهەڵگرەوە، سەدان سەرباز و زرێپۆشی رەوانەی شارۆچکەی قامیشلۆ سەربە پارێزگای حەسەکە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کردووە.

رووسیا بەردەوامە لە بەهێزکردنی هەژموونی خۆی لە پارێزگای حەسەکە و ناوچەکانی دەورووبەری کە لەژێر کۆنترۆڵى چەکدارانی یەپەگەدایە و ژمارەی سەربازانی گەیاندە هەزار سەرباز.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، رِووسیا لە ماوەی مانگی رابردوودا لە پارێزگای حەسەکە خۆرهەڵاتی رووباری فورات تاوی داوە بە دروستکردنی بنکە و خاڵی سەربازیی دیکە.

سوپای رووسیا لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە بنکەی ئاسمانیی حمێمیمەوە سنووری کارگێڕی پارێزگای لازقییە رۆژئاوای سووریا لە رێگای فڕۆکەی بارهەڵگر سەدان زرێپۆش و بارهەڵگری لۆجستیی رەوانەی شارۆچکەی قامیشلۆ کردووە.

دوایین جاریش لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، دوو فڕۆکەی جەنگیی، شەش هێلیکۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر سەربازیی رووسی لە پارێزگای لازقییەوە گەیشتنە شارۆچکەی قامیشلۆ.

ئەو سەربازانەش لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەسەددایە لەگەڵ بنکەی رووسیا لە نزیک فڕۆکەخانەکە جێگیرکران.

دوای گواستنەوەکە ژمارەی سەربازانی رووسیا لە فڕۆکەخانە و دەورووبەری دوو هێندە زیادیکرد و گەیشتە هەزار سەرباز.

- سوپای رووسیا مەشق بە هێزەکانی رژێم دەکات

رووسیا هەزار و ٢٠٠ کەسی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کۆکردووەتەوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا لە ریزی رژێمن و بەتایبەتی لەو گرووپانە هەڵیبژاردوون کە پشتیوانیان دەکات.

فەرماندەکانی رووسیا، ئەو سەربازانەی رژێمیان دابەشکردوون بەسەر گرووپی ٣٠٠ کەسییدا و لە بوارەکانی وەک چەکی قورس و نیشانشکێنی مەشقیان پێدەکەن.

مەشقەکان کاتەکانی بەیانی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەستپێدەکەن و هەر گرووپێکیش لەلایەن سێ سەربازی رووسیاوە بەڕێوەدەبرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.