له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریزانانی مان یونایتد له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیست وسێدا، ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزان هارڤی بارنێس گۆڵی به‌رامبه‌ری لیسته‌رسیتی له خوله‌كی سیی و یه‌ك به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حهفتاونۆشدا، برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی گۆڵی دووه‌می مان یونایتدی تۆماركرد‌و ئه‌هریمه‌نی سووری پێشخست، به‌ڵام یاریزانانی لیسته‌رسیتی به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی هه‌شتاوپێنجدا، جیمی ڤاردی ئه‌ستێره‌ی لیسته‌ر گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش دوازدهمین گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیسته‌رسیتی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست وهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌ریونایتدیش كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده بیستوحه‌وت خاڵ .
لیسته‌ر سیتی و مانچسته‌ر یونایتد یه‌کسان بوون
![](/content/upload/1/archive/2020-12/3536_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.