له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام جارێكی دیكه له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری دۆراندن هات، تۆتنهام میوانداری یانه‌ی لیسته‌ر ستی كرد، یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی لیسته‌ر ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆل یه‌كتر، تا له‌كۆتا خوله‌كی . گێمی یه‌كه‌م لیسته‌ر لیدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، جیمی فاردی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆلی پێشكه‌وتن، گێمی یه‌كه‌م لیسته‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌خوله‌كی شه‌ست تۆبی ئه‌لدێر به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و یانه‌ی لیسته‌ری كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی لیسته‌ر ته‌واوبوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی لیسته‌ر بووه بیست و حه‌وت خاڵ و هاته خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا تۆتنهام بۆ خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.