جیرادر هۆلیێ فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا له ته‌مه‌نی حه‌فتاوسێ ساڵی كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكرده‌وه كه هۆلیێ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس بۆ كرا‌و دوای جێهێشتنی نه‌خۆشخانه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی، سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
هۆلیێ یه‌كێك بوو له ڕاهێنه‌ره ناسراوه‌كانی فه‌ڕه‌نسا كه له ساڵانی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دودوو تا هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوسێ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی لیۆن و پاریس سانجێرمان و لیڤه‌رپول و ئه‌ستۆن ڤیلای له‌ئه‌ستۆ بووه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش هۆلیێ چه‌ندین جار باری ته‌ندروستی تێك چووه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.