له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی سێلتاڤیگۆ میوانداری یانه‌ی كادیزی كرد، سێلتاڤیگۆ به چوار گۆڵی خاوێن كۆتایی به ئه‌نجامی یاریه‌كه هێنا .
له ده‌سپێكی گێمی یه‌كه‌م مانوێل نۆلیتۆ یه‌كه‌م گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ،له خوله‌كی سیویه‌ك ئه‌یاگۆ ئه‌سپاس به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا ، دووه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆماركرد،له خوله‌كی چلوسێ فران بیلتران سێیه‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد ، دوو خووله‌ك به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م یاریزان برایز مێندێز گۆڵی چواره‌می بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
به‌م ئه‌نجامه سێلتاڤیگۆ به شازده‌خال له پله‌ی نۆیه‌م دێت و كادیزیش به هه‌ژده خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.