مایك په‌مپێیۆ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر ده‌زگایه‌كی حكومی توركیادا بسه‌پێنێت كه به‌رپرسه له كڕینی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی رووسی ئێس 400.
دوا به‌دوای لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا ، توركیا سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی كردوو گوتی : داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به‌م بڕیاره ناحه‌قه‌دا بچێته‌وه و دووباره ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه له‌ڕێی گفتوگۆ و دیبلۆماسییه‌وه.
هاوكات ڕوسیا-ش سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای كردوو و گوتی : بڕیارێكی نایاساییه.
په‌مپێیۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ئه‌مڕۆ گیرانه‌به‌ر په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه و تیایدا ده‌ریده‌خات ئه‌مه‌ریكا ( یاسای ئه‌مه‌ریكی ) به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كات و چاوپۆشی له هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌رتی به‌رگری و هه‌واڵگری ڕوسیادا ناكات.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاشكرایكرد كه به توندیی سه‌ركۆنه‌ی سزا تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی توركيا ده‌كه‌ن .
ژێده‌ر/ فرانس پرێس+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.