له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی لیۆن دۆرا، تاكه گۆلی یانه‌ی لیۆن له‌خوله‌كی سی و پێنج تینوتیندا تۆماریكرد، گێمی یه‌كه‌م لیۆن به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی پاریس ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ر بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، به‌لام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوودبوو، له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نه‌یمار داسیلڤا رووبه‌رووی توندوتیژی هاونیشتمیانیه‌كه‌ی تیاگۆ میندز بۆوه به‌هۆیه‌وه نه‌یمار دووچاری پێكانێكی قورس هات له‌پاژنه‌ی قاچی چه‌پی، نه‌یمار به‌ناچاری له‌یاریگایان برده ده‌ره‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت نه‌یمار به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌یه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌یاریگا دوور كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.