Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:24

ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئامه‌د نیوزی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئامه‌د نیوز،به‌تۆمه‌تی هاندانی توندو تیژی ،له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ له‌سێداره‌درا.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تاران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سزای له‌سێداره‌كانی رۆحه‌ڵڵا زه‌م،به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئامه‌د نیوزی جێبه‌جێكرد، كه‌ ساڵی رابردوو ده‌ستگیركرابوو.

هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاندووه‌، رۆحه‌ڵڵا زه‌م به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌سێداره‌ دراوه‌،دوای ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاره‌كه‌ی به‌هۆكاری مه‌ترسیداربوونی تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌.

شایانی باسه‌ رۆحه‌ڵڵا زه‌م ،به‌تۆمه‌تی هاندانی توندو تیژی له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2017 دژی حكومه‌تی ئێران ده‌ستگیركرابوو.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ حوڕه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.