Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:43

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا ڕایگەیاند، لەوەتای ئەو پۆستەی لە شوێنی جۆزێف سیپ بلاتەری هاونیشتیمانیەكەی وەرگرتووە، چەندین گۆڕانكاری لە شێوازی كاركردنی یەكێتیەكە كردووەو ئەم گۆڕانكاریانەش لە پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە ڕەنگی دایەوە كە فیفا هاوكاری مادی بە بڕی یەك ملیارو پێنجسەد ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بۆ یەكێتی تۆپی پێی وڵاتان دابینكرد، ئەویش بۆ یارمەتیدانی یەكێتیەكانی تۆپی پێ‌ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو قەیرانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری هاتبوون.


 ئینفانتینۆ لە وتارێكدا لە ڕێگای ئۆنڵاین لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕوونیكردەوە كە ئیدارەی پێشووی فیفا بەهیچ شێوەیەك هەنگاوی لەم شێوەیەی نەهاوێشتووەو ئێستاش یەكێتیەكە باری دارایی زۆر باش و جێگیرەو توانیویانە لە چەند ساڵی پێشوو بناغەیەكی پتەو بۆ دارایی فیفا بنیاد بنێن.

 سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ئاشكراشی كرد كە وێڕای ئەم هەنگاوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا هاوكاری مادیان بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی خانمان و تازەپێگەیشتوان و بەردەوام بوونی پێشبڕكێكانی تۆپی پێ‌ لە سەرتاسەری جیهان تەرخان كردووە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.