Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:36

وەزیرى دارایى هەرێمی کوردستان: پابەندین بە ناوەڕۆکى یاساى قەرزکردن

کوردستان TV
100%

شاندی تەکنیكی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کە لە ئاوات جەناب وەزیری دارایی هه‌رێمی كوردستان،ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامە‌وانیدا ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم وەڵامی نووسراوی حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراقی لەبارەی یاسای قەرز داوەتەوە و ڕەزامەندی بە پابەندبوون بە یاساکە دەربڕیوە.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8 ى 12 ى 2020 ، ئاوات  جەناب نورى وەزیرى دارایى وئابورى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراق نامەیەکى ئاراستەى وەزارەتى دارایى کردوە داواى کردوە هەرێمی كوردستان پابەندى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى (یاساى قەرزکردن) بێت.

 وەزیرى دارایى وئابورى هەرێمى کوردستان راشیگەیاند، ئەمرۆ وەڵامى ئەونامەیەی حکومەتى فیدراڵیان داوەتەوە، رایانگەیاندوە کە ئامادەن پابەندى ناوەرۆکى ئەو یاسایە بن.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم، راگەیاند لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆرەپانى حکومەتى عێراقدایە بۆئەوەى ئەوانیش پابەندیەکانى خۆیان بەرامبەرهەرێمى کوردستان جێبەجێ بکەن.

هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی ڕاشیگه‌یاند كه‌ 20 ى 11 ى 2020 ، مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە، ئامادەیی حكومەتی ھەرێمی بۆ رێككەوتن نیشانداوە، سەرەڕای ئەوەی تێبینیان لەسەر یاسای قەرز ھەیە كە لە پەرلەمانی عێراق پەسند كراوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكومەت و پەرلەمانی عێراقە بۆ جێبەجێكردنی، بۆیە داوایان لێدەكەین ئەوانیش ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن.

 هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا  د.ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان و   خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆکاروبارى دانوستان لەگەڵ به‌غدا جەختیان لە قسەکانى وەزیرى دارایى بۆ پابەندبوونى هەرێمی كوردستان بە ناوەرۆکى ئەو یاسایە کردەوە، داوایان له‌ حكومه‌تی عیراق كرد ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ بكات.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.