سبەی سێ شەممە لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ لێتێگەیشتنی نێوان وەزارەت و هەردوو کارگەی دۆشای تەماتەی شارەزوور و هەریر واژۆ دەکرێت.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی کشتوکاڵ هاتووه، سبەی سێ شەممە 8/12/2020، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە دیوانی وەزارەت لێتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ هەردوو کارگەی دۆشای تەماتەی شارەزوور و هەریر واژۆ دەکرێت.
بەپێی ئەم لێکتێگەیشتنە گرێبەست لەنێوان جوتیاران و هەردوو کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور و هەریر دەکرێت لەژێر چاودێری وەزارەت و بەرهەمی تەماتە لە جوتیاران دەکڕدرێتەوە لەلایەک هەردوو کارگەی دۆشاوی تەماتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.