Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:26

میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سامبەدۆریا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لەگەری دەیەمی خولی ئیتالیا, یانەی سامبەدۆریا لەسەر یاریگای خۆی بەگۆلێک بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەیانەی میلانی پێشەنگ دۆرا

 لەگێمی یەکەم هەردوولا خۆراگربوون لەبەرامبەر هێرشەکانی یەکتر, لەکۆتاخولەکی ئەم گێمە میلان لێدانی سزای بەدەست هێنا, فرانک کیسی سەرکەوتوو بوو لەجێبەجێکردنی لێدانەکە و میلانی کردە خاوەن گۆڵی پێشکەوتن گێمی یەکەم میلان بەگۆلێک لەپێشەوەبوو

 لەگێمی دووەم ئاستی میلان باشتربوو, لەخولەکی حەفتاو حەوت سامویل کاستیخۆ گۆلی دووەمی بۆ یانەی میلان تۆمارکرد, لەبەرامبەردا یاریزانانی سامبەدۆریا زۆر هەولیاندا تا لەخولەکی هەشتاو دوو, ئەلبین ئیکدال تاکە گۆلی میوانداری تۆمارکرد, بەمجۆرە یاریەکە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک لەبەرژەوەندی یانەی میلان تەواوبوو

 بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی میلان لەپێشەنگی ریزبەندی بووە بیستو شەش خاڵ و بەجیاوازی پێنج خاڵ لەخانەی دووەم دوورە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.