Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:20

کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕەنسی به‌شێک له‌ پشکه‌کانی له‌ هه‌رێم ده‌فرۆشێت

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای تۆتاڵی فڕەنسی لە بەرنامەیدایە له‌سه‌دا هه‌ژده‌ی پشكەكانی خۆی لە كێڵگەیەكی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی سەرسنگ بفرۆشێت و بەمەش پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار دەستەبەر بكات.

كۆمپانیاكە ئامانجیەتی لەمەودوا لەگەڵ گرووپی دارایی جفریز كار بكات، بەگوێرەی بلوومبێرگ كۆمپانیای تۆتاڵی فڕەنسی دەیەوێت خۆی بۆ ئەوە ئامادە بكات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاك وەبەرهێنان بكات و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە بودجە هەیە.

هێشتا ئەو پشكانە نەفرۆشراون، بەڵام هەوڵەكان بۆ هەمان مەبەست درێژەیان هەیە، تۆتاڵ لەگەڵ فرۆشتنی بەشێك لە پڕۆژە لاوەكییەكانی خۆی هەوڵ دەدات خۆی یەك لەسەری سێی بەرهەمهێنانی وزە بەرز بكاتەوە و په‌نجا له‌سه‌دی ئەو گەشەیەش بەهۆی بەرهەمهێنانی گازی جۆری ئای ئێن جی دەبێت و نیوەی تریش بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە پشتبەستن بە تیشكی خۆر و ئەو سەرچاوانە دەبەستێت نابنە هۆی پیسكردنی ژینگە.

پاتریك پویانە بەڕێوەبەری گشتی تۆتاڵ لە مانگی ئابی ئەمساڵ گوتبووی، خوازیارە ببێتە یەكێك لە پێنج گەورەترین ئەو كۆمپانیایانەی لە بەرهەمهێنانی وزەی پاك رۆڵ دەبینن. چالاكییەكانی ئەم كۆمپانیایە ئێستا له‌سه‌دا په‌نجا و پێنج بۆ بواری نەوتە له‌سه‌دا چل بۆ بواری گازی سروشتی و كەمتر لە سه‌دا پێنجی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاكە.

ئامانجی كۆمپانیاكە ئەوەیە لە ساڵی دووهه‌زار و په‌نجا تەنیا له‌سه‌دا بیستی چالاكییەكانی بە نەوت گرێ بدات له‌سه‌دا چلی بۆ گازی سروشتی و له‌سه‌دا چلیش بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاك تەرخان بكات.

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.