دوای ئەوەی ئه‌مساڵ وڵاتی چین بەهۆی بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێكی زۆری له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌ركه‌وت.
ڕێکخراوەی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری پێشبینی ئەوە ده‌كات وڵاتی چین له ساڵی داهاتوودا نزیکەی سێیەکی گەشەی ئابووریی جیهانی دابین بکات.
له‌م باره‌یه‌وه، مارگەیت مۆلنار کارگێڕ له ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان ڕایگەیاند: كۆنتڕۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا له چین ڕێگەی پێ دەدات کە بەشدارییەکی بەرچاو لە ئابووری جیهانیدا بکات.
هاوكات ڕێكخراوه‌كه پێشبینی كردووه ئابووری چین لە ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك بە ڕێژەی له‌سه‌دا هه‌شت گەشە بکات و هه‌ر بەپێی پێشبینییه‌كانی ڕێكخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری لە ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌كدا ئابووری جیهان به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار پۆینت دوو گەشە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.