شێوه‌كار عه‌زیز پیرداود
به‌یانیه‌كه‌ی دوای فراڤینكردن و گۆڕینی جل وبه‌رگی ماڵه‌وه، حسێبم بۆ خۆم ده‌كرد كه پۆشته‌و په‌رداخ بم، چاوم گێڕا‌و قاتێكم له‌به‌ركردو بۆینباغم به‌ستا و پێڵاوه بریقهدارهكهم له‌پێكرد ئینجا به‌شڕه سه‌یاره‌كه‌ی دۆجم یاغر یاغر بۆ دائیره‌ی سه‌رپه‌رشتیاری شۆر بوومه‌وه، كه‌سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی ھه‌ولێره، ئیتر ھه‌ر له‌ده‌رگای حه‌وشه‌ی به‌ژوور كه‌وتم مامۆستایانی ھونه‌رمه‌ند ( جمال مشیر و دكتۆر سه‌ركه‌وت نوره‌دین ) م چاوه‌ڕێ بوون و دوای سه‌لام و كه‌لام به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ژووری مامۆستا ( سه‌دره‌دین ) ی یاریده‌ده‌ر وه‌ڕێ كه‌وتین، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێگامان تووشمان بوو به‌تووشی كابرایه‌كی ده‌م به‌خه‌نده‌و پێكه‌نینی جه‌سته مام ناوه‌ندی كه بڕكۆكهك به‌لای لاوازی‌دا خۆی ده‌نواند باڵای كه‌ڵه‌گه‌ت، ساڵێك پێشتر زۆر قه‌ڵه‌و و تێكسمڕاو و چوار شانه‌ی كه‌ته بوو، به‌ڵام دیاره له خۆی ده‌خه‌فتی و خووی داوه‌ته وه‌رزشكردن و حه‌زی لێیه ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێ و كارێكی چاك ده‌كات، ھه‌روه‌ھا ردێنه سهكسوكهشی دانابوو، به‌ینی خۆمان بێ لێشی ده‌ھات، « خواھاواره ھه‌ر چاو نهگێریتن !!!! » ھاته پێشمان و ھه‌ر به ڕووه خۆش وپێكهنینهكهی سه‌لامی كرد‌و گۆتی « خۆدهمناسنهوه ئه‌من ئاوره‌حمانی فهرھادیم » ئێمه‌ش ھه‌رسێكمان له شێوه‌ی كۆرس گۆتمانێ ( ئه‌دی كو ناتناسینهوه كاكۆ ھهربهباوشه كتێبان ده‌زانین ئه‌توو كێی !! ) جابهخۆو باوشه كتێبه‌وه یاوه‌ری كردین بۆلای ( مامۆستا سه‌دردین ) و ھه‌رله‌وێ په‌تی باوشه كتێبه‌كه‌ی كرده‌وه‌و به ئیمزای خۆی سه‌رو دانه كتێبی جوانی داینێ، كه كتێبه‌كه‌م وه‌رگرت ھوورده ھوورده لاپهرهكانیم ھه‌ڵدایه‌وه‌و سه‌یری ھه‌ندێ سه‌رباس و مانشێتانیم كرد كۆمه‌ڵێ ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌م كه‌وتنه به‌رچاو، خهیك بوو بزه ده‌یگرتم كه‌وایان لێكردم ھه‌ڵوه‌سته بكه‌م وزانیم ئه‌وه كات و حه‌وسه‌ڵه‌ی خۆش و تایبه‌تی ده‌وێ تاچێژی لێ وه‌ربگرم ... ئیتر دامخست و دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه، شه‌و دره‌نگانێك به ھێواشی بۆلای كتێبه‌كه خزام و ده‌ستم كرده خوێندنه‌وه‌ی و ھه‌ر له پێشه‌كیه جوانه‌كه‌ی كاك ( غه‌ریب پشده‌ری ) یه‌وه ھه‌ستم كرد ئه‌م كتبه جۆرێكی تره و سه‌رنجی راكێشام، ئیتر كه چیرۆكی یه‌كه‌میم به‌ناونیشانی ( جوانه‌گای قه‌ش ) خوێنده‌وه ھه‌وه‌سم چووێ كه وازی لێنهھێنم و زێتری بخوێنمه‌وه، ئینجا به‌رده‌وام بووم بۆ چیرۆكی دووھه‌م و سێھه‌م و ..... تك . چیرۆك له‌دوای چیرۆك په‌لكێشیان ده‌كردم بۆ ناو به‌زم وڕهزمی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و خۆشتر و له‌ھه‌ر یه‌كێكیان تام و چێژ‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیم وه‌رده‌گرت، بێگومان ھه‌موویان ته‌نز ئامێز‌و خۆش مه‌شره‌ب بوون .....
سه‌ره‌تا پیرۆز بایی و خه‌رمان به‌ره‌كه‌تی له ( ئاوره‌حمان ) ده‌كه‌م ھیواخوازم كه مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌مه‌كانی ووشك نه‌بن و ھه‌میشه به‌رده‌وام بێت و بێبه‌شمان نه‌كات له‌و قسه‌و به‌سه‌رھاته خۆشانه‌ی لای گرد بوونه‌ته‌وه و پێده‌چێت ھهگبهكهی زۆری تری تێدا بێت .....
بێگومان لای ھه‌موومان ڕوونه كه تا زۆر كتێب بخوێنیته‌وه زانیاریت ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی گۆ كردنی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ھونه‌رمه‌ندان ده‌بێت و ھه‌روه‌ھا شاره‌زاییت پێده‌دات كه ھه‌ر بابه‌ت و پسپۆریهك ستایله زمانێكی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه، وه‌كو ده‌روون ناسان ـ پزیشكان ـ یاساناسان ـ ئه‌ندازیاران .... تد . به‌كورتی ھه‌ست به جیاوازییه‌ك ده‌كه‌یت له به‌كار ھێنانی ووشه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كانیان، من وای بۆ ده‌چم كه بواره ئه‌ده‌بی وھونه‌ری وزانستیهكان ھه‌ریه‌كه‌یان ھه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون ده‌ده‌ن له ھه‌لبژاردن و ده‌ربڕیندا، چ جای شێوازی ته‌نزه له ئه‌ده‌بدا كه ئاسان نیه ھه‌موو كه‌سێك خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م لایه‌نه ھه‌ستیارو قورسه بدات، به‌جۆرێك كه بتوانێت بزه‌و خه‌نده بخاته سه‌ر لێوو ناخی خوێنه‌رو بیھهژێنێ وئاوێزانی جیھانی گاڵته‌و گه‌پ و ختووكه‌دانی بكات، لێره‌و له‌م بۆتهیهدا ته‌نز ده‌خه‌مه ناو دوو كارلێكه‌وه یان ئه‌وه‌تا ته‌نھا گێڕانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی شته‌كانه بۆ خۆشی و كه‌سایه‌تیه‌كان وه‌كو كاره‌كته‌رێكی ته‌نزی نێو مێژووی رووداو‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ناسرێن یان بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌دیارخستنی ھه‌ندێ دیارده‌ی ناته‌باو ناپه‌سه‌ند له ئامێزی ته‌نزو پێكه‌نین وه‌كو كاره فیلم سازیه‌كانی ھونه‌رمه‌ند « شارلی شاپلن و ..... ھیدیكه » ھه‌روه‌ھا له ھونه‌ری شێوه‌كاریشدا، زۆرێك له ھونه‌رمه‌نده‌كان ھه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م لایه‌نی ته‌نزه وه‌كو بابه‌ت بخه‌نه نێو پانتایی كه‌ڤاڵ وكاره ھونهریهكانیانهوه ( لێرهدامهبهستم كاری ھونه‌ری كاریكاتۆری نیه كه بابه‌تێكی سهربهخۆو جیاوازه ) . وه‌كو نموونه تابلۆ و كاره ھونه‌ریه‌كانی ھونه‌رمه‌ند « گۆیا » كه له به‌شێكی زۆری‌دا بایه‌خی به‌م لایه‌نه داوه‌و كاره‌كانی ده‌چێته خانه‌ی ته‌نزه‌وه، به‌ڵام زیاتر وه‌كو تیر‌و توانج وڕه‌خنه گرتن له چینی ده‌سه‌ڵاتدارو بۆرژوا، ھه‌روه‌ھا له بزاوت و به‌رھه‌مه ھونه‌ریه‌كانی ستێچ وشانۆشدا تیر‌و توانج و پلار تێگرتن و قسه‌كردن بۆ خۆشی و وهڕسنهبوونی بینه‌ر له دانیشتنی زۆری ناو ھۆڵدا، بێگومان له‌و كاتانه باشترین فریاد ڕه‌س نمایشكردنه به‌شێوه‌ی ته‌نز كه بوارێكی باشه بۆ خۆ له‌بیركردن ئیتر ئه‌مه‌شیان جۆرێكه له قوتابخانه‌ی شانۆیی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی ھه‌یه .
به گشتی ده‌توانم بڵێم كه زمانی گۆ كردن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت و ھه‌روه‌ھا بیركردنه‌وه‌و ھه‌ڵبژاردنی بابه‌ت وگۆشه نیگای به‌مه‌به‌ست و خولیا‌و ئاواتهكانیش ده‌گۆڕێن ...
جا ئه‌لێره‌دا زمانی ته‌نز ماكێكی جیای له‌وانی دیكه ھه‌یه‌و قسهپێكردنیشی كه‌سی لێزانی ده‌وێ وجۆری ده‌ربڕینیش ئه‌زموون و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ھه‌یه بۆیه زمانی ئاخافتنی « ئاوره‌حمان » زمانێكی شیرین وخۆشه خوێنه‌ر بێزار ناكات به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌ز ده‌كات كۆتایی به چیڕۆك یان بابه‌ته‌كه‌ی نه‌یه‌ت، زمانێكه ناتوانی بڵێی شێوه زاری ته‌واوی ھه‌ولێره، به‌ڵكو ساده‌و ئه‌ده‌بی و شارستانانهیه و خولقهتێكی پێكه‌نین له ئامێز ده‌كات و ھهوهسێكی زۆر خۆشی خوێندنه‌وه‌ت پێده‌به‌خشێت .
ھه‌ندێك له چیرۆكه‌كانی ته‌نھا گێڕانه‌وه‌یه بۆ خۆشی و ناوی كاره‌كته‌ره‌كان زۆر به‌ڕێزه‌وه ھاتوون و تیاشیدا ھه‌یه ده‌چێته خانه‌ی ره‌خنه‌و ھه‌جوو كردن . به‌كورتی به كۆی بابه‌ت ته‌نز ئامێزه‌و خوێنه‌ر له ڕق و كینه و خه‌مۆكی دوور ده‌خاته‌وه‌و به‌بزه‌وه له باوه‌شی ده‌كات . ناو ھێنانی شوێن وكاره‌كته‌ره‌كان بۆ مێژووی شار‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی باری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌مه‌كه شتێكی باشه، ھه‌روه‌ھا باسی تێكه‌ڵ بوون و مامه‌ڵه كردن له گه‌ل یه‌كتردا ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانیان وه‌كو دیرۆك ده‌ھێڵێته‌وه، بۆیه كاتێك گوێت له ناوی خه‌ڵك وكهسان و شوێن ده‌بێت به‌تایبه‌تی گهڕكی عاره‌بان كه خۆیان دانیشتووی ئه‌وێ بوون، ھاوسیهكانیان و ھه‌روه‌ھا گازینۆو دووكانه بهھهرمێن وناودارهكانی ناو قه‌یسه‌ری وگهڕك و ئاوه‌دانیه‌كانی دیكه‌ی ھه‌ولێرو ناوی قوتابخانه‌و مامۆستایان وقوتابییان و جۆرێ په‌یوه‌ندییان و ھه‌ڵس كه‌وتی سه‌یری ھه‌ندێ كه‌س جا یان له ڕووخساردا یان له شێوه‌ی قسه‌كردن یاخود له پۆشینی جل وبه‌رگ و ھه‌ندێ خوو نه‌ریتی سه‌یرو سه‌مه‌ره، ھه‌موو ئه‌مانه‌و ھیدیكهش بوونه‌ته مهشرهبێكی خۆش كه ته‌نزێكی زۆرجوانی به‌خشیوه‌ته چیرۆكه‌كان كه به‌شێكی گرنگن له یادو بیركردنه‌وه له ناو ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری . دیسان ھه‌ندێ ووشه‌ی وه‌كو (ئهڵڵاقۆیسهن ـ سمێڵ بابڕ ـ وورگن ـ چڵمن ـ ردێن ته‌پشووله ـ ئه‌ڵڵاوێردی ـ ده‌لینگ ھهڵكشاوی ناشیرین ـ بۆنی گه‌نیوی ده‌م ـ لێخوڕهلووتهلووت ـ پیاوی تڕوتۆپهستوور ـ جومعه شێت ـ شه‌فه‌ی شێلم ـ ماڵی شهگهوبهگه ـ بیست وچوارسهعات خه‌ریكی چهقهچهقن ـ ده‌سته‌واژه‌ی جنێو دانی نامۆ‌و غه‌ریب ـ سه‌گباب ـ مشوھۆڕ ـ منداله ھوورتكه ـ بۆكسی له كه‌رێ دابا دهیتراند ـ بن لهیلوكان .... زۆری دیكه‌ش ) ئیتر ئه‌م كتێبه پڕیه‌تی له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ڕۆژگارێك به‌كار ده‌ھێنران و ئێستاشی له‌گه‌لدابێ لێره‌و له‌وێ جار جاره به‌كار ده‌ھێنرێن .
ئه‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه به‌ھه‌موو شوێن و ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستان ئاشنا نین، بۆیه دانانی فهرھهنگۆك له به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه سوودی كتێبه‌كه‌ی زیاتر كردووه، له كاتێكدا ده‌بینم زۆرێك له نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌سته‌واژه‌ی جوگرافیای ناوچه‌كانی خۆیان به‌كارده‌ھێنن، من خۆم به‌كارێكی باشی ده‌زانم كه به‌رده‌وامی به به‌كارھێنانی بده‌ن، چونكه ھه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و فه‌رھه‌نگمان پێده‌دات ھه‌م له نووسیندا مۆزایكی زمان وجوانكاری ده‌به‌خشێت، كه‌چی ھیچ ڕوونكردنه‌وه یان فهرھهنگۆك دانانێن، ھیوادارم لا لێكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانی پسپۆر له‌م بواره‌دا خه‌مخۆر بن بۆ دانانی فه‌رھه‌نگێكی شایسته وه‌كو ئیدیۆم به ڕاڤه‌ی ووشه‌كانه‌وه، چونكه بایه‌خدان به‌م لایه‌نه زۆر پێویستمانه .
( فه‌رھادی ) زۆر ھه‌وڵیداوه كه‌سایه‌تی و بابه‌تی نه‌ریته‌كان و شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌مه‌كه وه‌كو خۆی تۆماربكات كه ڕووخساری ژیانی ئه‌و كاتمان فلیم ئاسا ده‌خاته به‌ر چاو، ھه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ساده‌و ساكاری له زمان و ده‌ربڕیندا پێشكه‌ش بكات .
كه‌له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه گه‌یشتمه دوا چیڕۆك ھه‌ستێكم لا دروست بوو كه له ھه‌ندێ چیرۆكدا په‌له‌ی كۆتایی پێھێنانی كردبێ له كاتێكدا له میانی خوێندنه‌وه‌دا، بابه‌ته‌كه خوێنه‌ر تێر ناكات به‌ڵكو چاوه‌رێی وورده‌كاری وگه‌لێك رووداوی دیكه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌م ده‌كرد كه به دوای یه‌كدیدا بێن كه‌چی له پڕێكا ده‌بینین فلستۆپ دانراوه‌و ژه ئێندی پێكراوه، خوێنه‌ریش له مه‌راق ده‌بێت بۆ زیاتر ئاشنا بوونی به‌كه‌سه‌كه .
زیندوو ڕاگرتنی ئه‌م ته‌نزه چیرۆكانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ لێكۆله‌رو مێژوو نووسان بۆ خوێندنه‌وه‌و ناساندنی شوێن و ماوه‌یه‌ك له ژیانی فلانه ناوچه‌و زانینیان له جۆری په‌یوه‌ندی و ھه‌ڵس وكه‌وت و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیان، ھه‌روه‌ھا چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ھه‌ر له‌و میانه‌دا ده‌بینین له یه‌كێك له چیرۆكه‌كاندا تووڕه بوونی دوو برا ده‌گێڕێته‌وه كه‌له‌سه‌ر « شیعر » ده‌بێته ھه‌راو زهنایان و شاعیره‌كه داوای مافی خۆی ده‌كات و
له‌سه‌ر ھهقیشه، به‌ڵام له‌گه‌ل كاره‌كته‌ره خراپهكارهكه به‌جۆرێك ده‌كه‌وێته ده‌مه‌قاڵی كهتهنھا گاڵه گاڵه كه بۆچی وای كردووه له كاتێكدا ده‌كرا ئاریشه‌كه بباته دادگا‌و له‌وێدا كۆتایی پێ بھێنێ یان له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌به‌ڵگه ی بدابایهو شیعر دزه‌كه‌ی ھه‌رچه‌نده برایه‌تی به‌ڵام ده‌یتوانی ڕیسواو تاوانباریشی بكات، ئیتر ئه‌م دهمهقالیه درێژه‌ی ده‌كێشا تا ماندوو ھیلاك ده‌بوون، دوایی كپ ده‌كه‌وتن كاتێكیش دووباره‌یان ده‌كرده‌وه و ده‌چوونه‌وه سه‌ر ھه‌مان بابه‌ت ھه‌روه‌كو جاران ته‌نھا بۆڵه بۆڵ و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و ھه‌راسانكردنی ده‌ورووبه‌ری لێده‌كه‌وته‌وه . ھه‌ڵچوونی له‌م جۆره له‌ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا باوبوو .
ئه‌م چیڕۆكانهو به‌تایبه‌تی ته‌نز ئامێزه‌كان وێنه‌ی ژیان ودهستووره كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌ممان بۆ وێنا ده‌كه‌ن، فه‌رھادی له‌م لایه‌نه‌وه سه‌ركه‌وتووه .
كتێبه‌كه وه‌كو قه‌باره‌و دیزاین و ره‌نگرێژكردنی لاپه‌ڕه‌كانی زۆر نایابه‌و خوێنه‌ریش لێی بێزار نابێت ھه‌تا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی چیرۆكه‌كانی زۆر زیاتریش بوایه به پێچه‌وانه‌وه حه‌وسه‌ڵه‌ی زیاتر ده‌دات . ھه‌روه‌ھا وێنه كاریكاتێره‌كه‌ی سه‌ر به‌رگ كه ھونه‌رمه‌ند ( علی مه‌نده‌لاوی ) كێشاویه‌تی له گه‌ل ناوه‌رۆكی تهنزهكه زۆر گونجاوه‌و كارێكی ھونه‌ری به‌رزو ته‌واوه و ئه‌زموونی زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتی ھونه‌رمه‌ند دیار ده‌خات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.