Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:30

مێسی و بارسێلۆنا سزاده‌درێن

کوردستان TV
100%


لیژنەی پێشبڕكێكان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزایەكی مادی بە بڕی شەشسەد یۆرۆی بەسەر لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی كاپتن و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا سەپاند

 ئەویش بەهۆی ئەوەی یاریزانەكە لە یاری یەكشەممەی ڕابردوو لە بەرامبەر ئۆساسۆنا لە هەفتەی یازدەمی لالیگا كاتێك گۆڵی چوارەمی تیپەكەی تۆماركرد، درێسەكەی لەبەركردەوەو لە ژێرەوە درێسی پێشووی ژمارە دەی دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای لە ڕیزی یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیزی ئەرژەنتینی دەرخست

 ئەویش وەك ڕێزلێنان لە گیانی ئەفسانەكەی تۆپی پێی ئەرژەنتین كە لە بیستوپێنجی مانگی ڕابردوو بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردو دوایین وێستگەی یاریكردنیشی لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو لە ڕیزی یانە ئەرژەنتینیەكە بوو و مێسیش لە هەمان یانە دەستی بە یاریكردن كردووە

 هاوكات ئەستێرەكەی بارسا بە هاوشێوەی ماردۆنا ئاهەنگی بۆ گۆڵ تۆماركردنەكەی گێڕاو دەستی بۆ ئاسمان بەرزكردەوە، ڕۆژنامەی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاویكردەوە كە سزاكەی مێسی بەپێی مادەی نەوەدویەكی یاسای ڕێككاری لالیگا بەسەر یاریزانەكە سەپێندراوە

 هەر بە هەمان هۆكار یانەی بارسێلۆنا بە بڕی سێسەدوپەنجا یۆرۆ سزادرا، جێگای باسە لە ڕێنماییەكانی فیفادا لەبەركردنەوەی درێس لە لایەن یاریزانان بۆ دەرخستنی هەر دروشمێك كارێكی قەدەغەكراوەو سزای لەسەرە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.