ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بیانی به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا ١٨ له‌و ٢٠ هاووڵاتییه عێراقییهیان ده‌ستگیركرد كه به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان، ره‌وانه‌ی ئاسایشی كران و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكهی دیكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.