Erbil 31°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:18

ڤیدیۆ .... ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یاری لوتكەی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی دووەمدا، یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكە بە سێزدە نازناو بووە میوانی یانەی ئینتەرمیلان، لەئەنجامدا

 ڕیال مەدرید سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر یاریەكەی بردەوە

 لە خولەكی حەوتدا، ئێدین هازاردی بەلجیكی گۆڵێكی بۆ ڕیال مەدرید بە لێدانی سزا تۆماركرد، لە خولەكی سیی و سێشدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور، ئارتورۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی ئینتەرمیلانی كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە نیراتزۆری یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكردو گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی میرێنگی بە گۆڵێكی بێ‌ وەڵام تەواوبوو

 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاونۆشدا، ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و بەرگریكاری ئینتەر گۆڵی دووەمی یانەی شاهانەی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد

 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ڕیال مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوەو ئینتەرمیلانیش بە تەنها دوو خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.