Erbil 32°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:21

بایرن میونشن گه‌یشته‌ قۆناغی 16 ى خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدەی خولەكە مسۆگەركرد

 لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە گڕوپی یەكەمدا، بایرن میونشن بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڕیدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی میوانی بردەوە

 بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سەرجەم یاریەكانی دوێنێ‌ شەوی چامپیۆنس لیگ بە خولەكێك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی مارادۆنا دەستی پێكرد

 لە گێمی یەكەمدا، بایرن بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی ئەستێرەو گۆڵكاری یانەی باڤاری لە خولەكی چلوسێ‌ تۆماری كرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودووشدا، ماكسیمیلیان وۆبێر بەرگریكاری ڕیدبۆل سالزبۆرگ گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد

 پاشان لیرۆی سانێ‌ گۆڵی سێیەمی بایرنی لە خولەكی شەستوهەشت بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان مێرجیم بێریشا تاكە گۆڵی ڕید بۆل سالزبۆرگی لە خولەكی حەفتاوسێ‌ تۆماركرد

 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی بایرن میونشن لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم بۆ دوازدە خاڵ بەرزبووەوەو بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركرد، ڕیدبۆڵ سالزبۆرگیش سێیەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.