Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:32

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 30 زه‌ماله‌ خوێندن له‌ وڵاتانی هه‌نگاریا راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2020 - 2021) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى رێككه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (30) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

باڵا و د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان رووبەڕووى شەڕى دژى داعش، قەیرانى دارایی بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، مه‌رجه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری خوێندن له‌و وڵاته‌.

مه‌رجه‌كان بۆ ماسته‌ر كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٩) دەستبەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.

- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە 65)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

- تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٦) و بەرەو ژوور)

- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT و TOEFL) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچوبێت.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).

دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

https://stipendiumhungaricum.hu/apply/

https://apply.stipendiumhungaricum.hu/

تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردوە، واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:

دەبێت پێشکەشکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بواری

خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)

پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.

دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و لە ڕێگای سیستمی خاڵبەندی و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەلدەبژێرێت.

ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، وە بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی بالای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.

هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.

لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وە تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی مالپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

٢. دکتۆرا:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ١/١/٢٠١٩ دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.

دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەل وەزارەت واژۆیان کردوە.

دەبێت پێشکەشکار تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/ ١٩٧١) و بەرەو ژور.

خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە).

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچوبێت.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).

دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://bit.ly/2J40rJR

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

https://stipendiumhungaricum.hu/apply/

https://apply.stipendiumhungaricum.hu/

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.