به فه‌رمانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ماسی كارب بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه: له پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی ماسی کارب.
هه‌روه‌ها هاتووه كه ئەمڕۆ یەک شەممە 22/11/2020، لەگەڵ نوێنەری پڕۆژەکانی ماسی گفتوگۆمان کرد بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی. دوای گفتوگۆکردن و دیراسەتکردن بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب لە 10/12/2020 بۆ کاتێکی نادیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.