Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:34

له‌ شاری که‌رکووک لیوای 61 ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ پاشه‌کشه‌کردن

کوردستان TV
#7 #9
100%

نوسراو ھاتووە بۆ لیوای 61ی تایبەت بە سەرۆک وەزیران کەوا کەیسی ئەمنی کەرکووکیان بە دەستەوەیە دەبێ لە ماوەی مانگێکدا لە کەرکووک پاشه‌كشه‌ بکەن، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017  لیوای 61ی تایبەت بە سەرۆک وەزیران به‌ بریارێكی سیاسی له‌ شاره‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراو

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند: نوسراو ھاتووە بۆ لیوای 61ی تایبەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوا کەیسی ئەمنی کەرکووکیان بە دەستەوەیە دەبێ لە ماوەی مانگێکدا لە کەرکووک پاشه‌كشه‌ بکەن و کەیسی ئەمنی کەرکووک رادەستی پۆلیسی خۆجێ شاره‌كه‌ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوشی راگەیاند: لە دوای ھاتنی نووسراوەی پاشەکشەکە لیوای 61 بازگەکانی ناو کەرکووک هه‌ڵگرتووه‌ کەوا لە ھەندێ گەڕەکی کوردی بە شەوان بازەگەی ئەمنیی داده‌نا.

سەرچاوەکە راشیگه‌یاند: لیوای 61 خۆیان ئامادەکردووە بۆ پاشەکشکردن لە کەرکووک کەوا وابڕیارە لە 11⁄25 دەستی پێ بکات.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017  لیوای 61ی تایبەت بە سەرۆک وەزیران به‌ بریارێكی سیاسی له‌ شاره‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراو پۆلیسی كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ده‌ستدا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.