ئەمڕۆ بەفەرمی دەروازەی سنوری عەرعەر لە نێوان عێراق و سعودیەدا کراوەتەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كردنەوەی دەروازەی عەرعەری نێوان وڵاتەكەیان و سعودیەی ڕاگەیاند، كە لەساڵی 1990ەوە بەهۆی داگیركردنی كوەیت لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە داخرابوو.
لەلایەن حكوومهتی عێراق، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر شمەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان و پارێزگارانی ئەنبار و کەربەلاو فەرماندەی پۆلیسی هەردوو پارێزگەکە ئامادەی بوون.
لە لایەنی وڵاتی سعودیەشەوە، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومەتی ئەو وڵاتە ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی دەروازە سنورییەکە بوون.
شایهنی باسه لەماوەی رابردوودا سعودییە و عێراق رێککەوتن لەسەرکردنەوەی دەروازی سنوری عەرعەر کە لەساڵی (1990) و دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن
عێراقەوە داخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.