Erbil 35°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:33

بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتیه‌کی کورد له‌سه‌رده‌شت گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە بەرزایییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.


 هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە بەرزایییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16 ى 11 ى 2020 به‌ هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کوێستانی گوندی "پاراستان" کە لە سنووری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.

پەیامنێری هەنگاو لە سەردەشت ڕایگەیاند ئەم هاووڵاتییە ناوی "ئەحمەد مەمەندی" ٣٣ ساڵە، خێزاندار  و خەڵکی گوندی ”دەشتە“ سەر بە شاری سەردەشتە و دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی قورس بوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە لانیکەم ٦ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.